سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل: ئیسرائیل وسعودییه هاوپه‌یمانی یه‌كترین
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودییه هه‌یه‌و هه‌ردوو وڵات هاوپه‌یمانێكی ستراتیژیی یه‌كترن.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندوه: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی تهلئهبیبو ریاز، په‌یوه‌ندیی ستراتیژیی‌و قوڵن.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران: سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووساندا ڕایگه‌یاندوه: هاوپه‌یمانێتییه‌كی باش له نێوان سعودیه‌و ئیسرائیل‌دا هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێران له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته.
ئاشكراشی كردوه: له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، ئاستی پهیوهندییو هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان ئیسرائیل‌و سعودییه به‌ره‌وپێشچوونێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه‌و هاوكاریی یه‌كتری ده‌كه‌ن.
نه‌تانیاهۆ باسی له‌وه‌ش كردوه، حكومه‌تی ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌كات، هه‌ربۆیه ئێستا وڵاتانی عه‌ره‌بی، وه‌كو هاوپه‌یمانێك له ئیسرائیل ده‌ڕوانن نه‌ك دوژمن.
٨ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٣:٢٨
News ID: 803543
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودییه هه‌یه‌و هه‌ردوو وڵات هاوپه‌یمانێكی ستراتیژیی یه‌كترن.